نوێترین ئاگاداری بۆ جاری یه‌كه‌م ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ لیژنه‌ی فرۆشتن و به‌كرێدان هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌ كرێدانی (حانوتی به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی) به‌ زیادكردنی ئاشكرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك سال له‌ (2018) داواكارین له‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه‌ ئاره‌زووی به‌ كرێگرتنی هه‌یه‌ با ئاماده‌بێت له‌ ماوه‌ی (30) ڕۆژ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ كاتژمێر (10) ی سه‌ر له‌ به‌یانی له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بن ، باجی ده‌رامه‌ت و بارمته‌ی یاسایی و ناسنامه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ خۆی دا بهینێت و كرێی ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ ئه‌كه‌ویته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زیادكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت.‌


بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئاگاداریه‌كان

به‌ كرێدانی ژماره‌یه‌ك دوكان

بۆ جاری دووه‌م ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ لیژنه‌ی فرۆشتن و به‌ كرێدان هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌ كرێدانی دوكانه‌كانی (ئیسكان-كانێسكان-سه‌رشه‌قام-سه‌ركارێز-دوكانه‌كانی ژماره‌ (49) له‌ بازاڕی عصری- دوكانی ژماره‌ (43،42،41،40،39،37،36،35،34،33،32،31،30،29،28،27،26،25،24،23،22،20،19،18،17،14،13،12،11،6،3،2) ی بازاڕی شعب، كه‌ تایبه‌تی به‌ كاروباری هونه‌ری/موڵكایه‌تی به‌ زیادكردنی ئاشكرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ به‌رواری 1/1/2018 تا 31/12/2018 داواكارین له‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه‌ ئاره‌زووی به‌ كرێگرتنی هه‌یه‌ با ئاماده‌بێت له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 25/2/2018 كاتژمیر 10ی سه‌ر له‌ به‌یانی له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بن به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌:

ئه‌ستۆپاكی باجی ده‌رامه‌ت

بارمته‌ی یاسایی

هه‌ر هاووڵاتیه‌ك خۆی ئاماده‌ نه‌بوو ده‌بێت وینه‌ی بریكارو به‌ڵگه‌ی پێویستی پێ بێت

كرێ ی بڵاوكردنه‌وه‌ و جاڕدان ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زیاد كردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.