نوێترین ئاگاداری بۆ جاری یه‌كه‌م ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ لیژنه‌ی فرۆشتن و به‌كرێدان هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌ كرێدانی (حانوتی به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی) به‌ زیادكردنی ئاشكرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك سال له‌ (2018) داواكارین له‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه‌ ئاره‌زووی به‌ كرێگرتنی هه‌یه‌ با ئاماده‌بێت له‌ ماوه‌ی (30) ڕۆژ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ كاتژمێر (10) ی سه‌ر له‌ به‌یانی له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بن ، باجی ده‌رامه‌ت و بارمته‌ی یاسایی و ناسنامه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ خۆی دا بهینێت و كرێی ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ ئه‌كه‌ویته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زیادكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت.‌


بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئه‌نجومه‌نی پارێزگا

 

 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كی قانوونی خۆجێی پارێزگای سلێمانییه‌و كاره‌كانی به‌پێی یاسای ژماره‌(3)ی 2009ی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ رێكخراوه‌ و كاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و ده‌ركردنی بریاری پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌رێوه‌بردنی پارێزگاكه‌.

خولی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی 2009، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان‌و قه‌زا‌و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراقدا، له‌ 30-4-2014دا هه‌ڵبژێردراوه‌‌و له‌ (32) ئه‌ندام پێكدێت و خولی دووه‌م  رۆژی 24-6-2015 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیارده‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ مێژووی عیراق و كوردستاندا و ده‌كه‌وێته‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، به‌پێی یاسای ژماره‌ (71)ی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی هاوپه‌یمانان بوو، كه‌  ڕۆژی (6/4/2004)، له‌لایه‌ن (پۆڵ بریمه‌ر) حاكمی ئه‌وسای عێراق ده‌ركرابوو،رۆژی 31/1/2005 یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ عیراق به‌رێوه‌چوو،به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك 41 ئه‌ندامی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژارد و به‌و جۆره‌ش یه‌كه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكرد. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاوبوو به‌ره‌و سیستمێكی لامه‌ركه‌زی له‌ عیراقدا.

له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندێتیی هه‌رێم‌و هه‌بونی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و بونی ئاماژه‌یه‌ك له‌دیباجه‌ی یاسای  سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ‌ شێوازێكی تر په‌یڕه‌و بكات‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه‌ پێویسته‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌ربچێت.ٍ
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 21/7/2005 پرۆژه‌یاسایه‌كی هاوبه‌شیان پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام  ده‌رچونی یاساكه‌ دواكه‌وت، هه‌تا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ژماره‌ (3) له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو.هه‌روه‌ك له‌كۆتایی ساڵی (2008)شدا، یاسای ژماره‌ (21)ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌هه‌رێمێكدا رێكنه‌خراون، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچوو.