نوێترین ئاگاداری بۆ بینینی سەرجەم ئاگادارییەكان و وردەكارییەكانیان كلیكی بەشی ئاگادارییەكان لە ماڵپەرەكەمان بكەن ‌


بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كاروچالاكی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كانی پاریزگای سلێمانی


 

لەماوەی رابردوودا نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، بۆ خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی پەنابەرانی  سنوری پارێزگای سلێمانی چەندین چالاكی جۆراو جۆری ئەنجام داوە.

بەپێی راپۆرتی نوسینەگە، پاش وەرگرتنی رەزامەندی پارێزگاری سلێمانی، هاوكاری خواركی بۆ سەرجەم ئەو پەنابەرانە دابین كردووە كە لە دەرەوەی كەمپەكاندا دەژین.

لەو رووەوە نوسنیگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە 7ی6ی2018 تاكو 14ی 6ی 2018 لە رێگەی فەرمانبەرەكانییەوە 3926 كارتۆن خۆراكی بەسەر سەرجەم پەنابەرانی دەرەوەی كەمپەكان دابەشكردووە كە نزیكەی 850 خێزان دەبن.

هاوكارییەكە هەموو خێزانە پەنابەرە نیشتیەجێ بووەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، سەیدسادق،ئیدارەی راپەرین، قەزای پێنجوێن، دوكان، پیرەمەگرون، تەكیەی كاكەمەند، چەمچەماڵ و بازیان و بەردەقارەمان  و سەرجەم گەڕەكەكانی سلێمانی گرتووەتەوە.

 

هەروەك لە مانگی رابردوودا نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆمەڵێك چالاكی تری ئەنجام داوە لەوانە:

 

1/به‌شداریكردنی فه‌رمانبه‌رانی jcc    نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ ڕۆژی جیهانی په‌نه‌به‌ران له‌ 20/6/2018 له‌ كه‌مپی باریكه‌.

2/سه‌ردانكردنی ڕێكخراوی world vision  له‌ كه‌مپی باریكه‌ له‌ كاتی دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی خۆراك به‌ شێوه‌ی ڤاوچه‌ر ده‌درێته‌ په‌نابه‌ران بۆ هه‌ر خێزانێك به‌ پێی تاكه‌كان بۆ هه‌ر تاكێك بڕی 22 هه‌زار دینار بۆ به‌شه‌ خۆراك و پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌ به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی  خۆراكی جیهانی wfp  ئه‌م سه‌ردانه‌ش له‌ 20/6/2018 ئه‌نجام درا.

3/له‌ به‌رواری 24/6/2018 له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌مپی ئاشتی به‌ ئاماده‌ بوونی نوینه‌ری unhcr  و ڕێكخراوی قه‌ندیل و نوینه‌ری ناحیه‌ی تانجه‌رۆو نوینه‌ری شاره‌وانی عه‌ربه‌ت بۆ پێدانی ڕێنمایی دروستكردنی ژوور كه‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی ئاشتی بۆ خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێنماییه‌ی كه‌ دیاری كراوه‌ بۆیان.

 

4/ له‌ به‌رواری 24/6/2018 سه‌ردانیكردنی ئه‌و سۆپه‌رماركێتانه‌ی ناو كه‌مپی باریكه‌ كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ په‌نابه‌ران به‌رانبه‌ر ئه‌و قیمه‌ی خۆراكه‌ خۆراك و پیێداویستیه‌كانی خۆیان هه‌ڵگرن و پرسیاركردن له‌ هه‌ندی خیزان له‌ باره‌ی كێشه‌ و گرفت و هه‌ڵسوكه‌وتی خاوه‌ن سۆپه‌رماركێته‌كان ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

5/ سه‌ردانی ئیداره‌ی كه‌مپی باریكه‌ له‌ به‌رواری 24/6/2018 كه‌ رێكخراوی هۆرایزن خواردنی بۆ (200) خیزانی كه‌م ده‌رامه‌تی په‌نابه‌ری ناو كه‌مپه‌كه‌ دابین كردبوو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ دواداچوون بۆ چۆنێتی دابه‌ش كردنه‌كه‌.

 

 

 

 

 

 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 126 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئەڵمانیا هاوكاریەكانی بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت
2018-07-19
پارێزگاری سلێمانی به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا
2018-07-18
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندیكرد
2018-07-18
یونسکۆ سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات
2018-07-17
‎ پارێزگاری سلێمانی له‌ مه‌راسیمی ڕۆژی نیشتمانیی ئه‌مریكا
2018-07-05
کونسوڵی فەرەنسا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات
2018-07-05
شاندێکی پاسپۆرتی عێراق سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کرد
2018-07-05
ڕەزامەندی یەک ملیار دینار بۆ کارەبا وەرگیرا
2018-07-05
پارێزگاری سلێمانی خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشیە خوێندکارە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ە کانی سنوری پارێزگای سلێمانی
2018-07-04
كاروچالاكی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كانی پاریزگای سلێمانی
2018-07-04
پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كۆبویەوە
2018-07-02
خوێندكارە یەكەمەكانی سلێمانی
2018-07-02
ڕاگەیەنراوی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی
2018-07-01
به‌شداریكردنی پارێزگاری سلێمانی له‌ دیبه‌یتی ده‌وڵه‌تسازیی
2018-06-27