نوێترین ئاگاداری بۆ بینینی سەرجەم ئاگادارییەكان و وردەكارییەكانیان كلیكی بەشی ئاگادارییەكان لە ماڵپەرەكەمان بكەن ‌


بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خوێندكارە یەكەمەكانی سلێمانی


 

 

وەزارەتی پەروەردەی  حكومەتی هەرێم، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەكان لەهەردوو لقی وێژەی و زاستی دوو خوێندكاری پارێزگای پلەی یەكەمیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

 

بەپێی ئەنجامە راگەیاندراوەكە، خوێندكار (بەستە یاسین حسین غەفور) دانیشتووی شاری سلێمانی و خوێندكاری خوێندنگەی ئامادەیی شیرینی نمونەی بە بەدەستهێنانی 694 نمرە لە كۆی 7 وانە كە دەكاتە رێژەی 99.14 ، لەلقی زانستی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە.

لەلقی وێژەیش خوێندكار (میر ئەنوەر مەحمود حەمە) دانیشتوی شاری سلێمانی و خوێندكاری خوێندنگەی ئەزمڕی كوڕان، بە بەدەستهێنانی 688 نمرە  لە كۆی 7 وانە كە دەكاتە رێژەی 98.29 لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.

 

هەروەك لە خوێندنی پیشەیشدا لە پسپۆری بازرگانیدا، خوێندكار(شیراز هێرش كاكل فەرەج) خوێندكاری ئامادەیی بازرگانی سلێمانی كچان بە بەدەستهێنانی 581 نمرە كە دەكاتە رێژەی 83.3، پلەی یەكەمی هەرێمی كوردستانی بەدەست هێناوە.

لەپسپۆری خوێندنی ئیسلامیشدا خوێندكار(ئەحمەد نوری عەبدول حەمید)خوێندكاری ئامادەیی ئیبن سەڵاح بۆ خوێندنی ئیسلامی سەر بە پەروەردەی شارەزوور، بە بەدەستهێنانی 864 نمرە لە كۆی 9 وانە كە دەكاتە رێژەی 96.0 پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەست هێناوە.

 

 

 

 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 137 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئەڵمانیا هاوكاریەكانی بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت
2018-07-19
پارێزگاری سلێمانی به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا
2018-07-18
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندیكرد
2018-07-18
یونسکۆ سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات
2018-07-17
‎ پارێزگاری سلێمانی له‌ مه‌راسیمی ڕۆژی نیشتمانیی ئه‌مریكا
2018-07-05
کونسوڵی فەرەنسا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات
2018-07-05
شاندێکی پاسپۆرتی عێراق سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کرد
2018-07-05
ڕەزامەندی یەک ملیار دینار بۆ کارەبا وەرگیرا
2018-07-05
پارێزگاری سلێمانی خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشیە خوێندکارە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ە کانی سنوری پارێزگای سلێمانی
2018-07-04
كاروچالاكی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كانی پاریزگای سلێمانی
2018-07-04
پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كۆبویەوە
2018-07-02
خوێندكارە یەكەمەكانی سلێمانی
2018-07-02
ڕاگەیەنراوی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی
2018-07-01
به‌شداریكردنی پارێزگاری سلێمانی له‌ دیبه‌یتی ده‌وڵه‌تسازیی
2018-06-27